چوار نیشانەی دەرەکی کە دەریدەخەن ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەرزە

پزیشکانی بەریتانی ئاماژە بۆئەوە دەکەن، ئەگەری تێکچوونی ڕەنگ و ڕێکوپێکی ‏بیلبیلەی چاو، هەروەها دروستبوونی پەڵە و پارچە گۆشتی بچووکی زیادەی ڕەنگ زەرد ‏لە دەوروبەری چاو، دەکرێت نیشاندەری بەرزیی کۆلیسترۆڵی خوێن بن.‏

بەپێی پزیشکە بەریتانییەکان، ئەگەری هەیە لەڕێگەی ژمارەیەک نیشانەوە ئاستی ئەو ‏ماددەیە لە خوێندا دیاریبکرێت، بەپشتبەستن بە پشکنینە پزیشکییەکان.‏

چوار نیشانەی دەرەکی دەرخەری ئەوەن کە کۆلیسترۆڵ لە خوێنی کەسەکەدا بەرزە، ‏لەوانە بوونی بازنەیەکی ڕەنگ زەرد بەدەوروبەری بیلبیلەی چاوی کەسەکەدا، کە ئەمە لە ‏کەسانی بەتەمەندا دەکرێت حاڵەتێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لەخوار ‏چل ساڵەوەیە، هۆکارێکە بۆ بەرزیی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.‏

بوونی پارچە گۆشتی زیادەی ڕەنگ زەرد لە دەوروبەری چاو دەکرێت نیشانەیەکی دیکەی ‏بەرزیی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ بێت لە خوێندا.‏

هەروەها دروستبوونی پارچە گۆشتی وردی ڕەنگ سوور لە هەریەکە لە ئەژنۆکان، یاخود ‏لە ئانیشکەکاندا نیشانەیەکی دیکەی ئەو گرفتە تەندروستییە، ئەمە جگە لەوەی خواربوونی ‏چەند پەنجەیەکی دەستەکان یەکێکی دیکەی نیشانەکانە.‏

لێدانی خێرای کتوپڕی دەمارەکان لە هەندێک ناوچەی جەستەدا نیشانەیەکی دیکەی ‏بەرزیی ڕێژەی کۆلیسترۆڵە لە خوێندا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا دەخاتە ئاستی ئەنفلۆنزاوە.. بەریتانیا دەیەوێت كەرەنتینكردنی تووشبووان هەڵگرێت

بەریتانیا بەنیازە كەرەنتینكردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە كۆتایی ئەم مانگەوە هەڵبگرێت، دوای ئەوەی زۆرینەی كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە سنووردانان بۆ…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەرمانێکی باشە بۆ پیاوان لەگەڵ چوونە تەمەنیان، بەڵام بۆ ژنان پێچەوانەیە. توێژینەوەکە لەلایەن…
Total
0
Share