بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی دۆلارەوە بڕیار دەدات

بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوودا چەند بڕیار و رێوشوێنێك بۆ پاڵپشتیكردنی بەهای دیناری عێراقی دەردەكرێت كە سەرجەمیان كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

لەو بارەیەوە محەمەد یونس یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بانكی ناوەندی بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو سكاڵایانە دەكات كە لەلایەن كڕیارانەوە ئاراستەیان دەكرێت و ئەگەر بانكەكان پابەندی بڕیار و رێنماییەكان نەبن سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە كڕیاران لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

راشیگەیاند، سەرجەم ئەو بڕیار و رێوشوێنانەی لە رۆژانی داهاتوودا دەردەكرێن ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی بەهای دیناری عێراقییە و لەهەمانكاتدا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوامدەبێت و سەرجەم ئەو هەنگاوانەش كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئێران چەند كەسێكی بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەكانی كرمان دەستگیركرد

بابەتی دواتر

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رەتیدەكاتەوە لە هێرشەكەی سەر حەشدی شەعبی هاوكاریی ئەمریكایان كردبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجە گەیشتە پەرلەمان

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا. باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی…
Total
0
Share