قوباد تاڵەبانی بۆ حكومەت و گەلی ئێران: دژی هەر هەوڵێكی تێكدانی سەقامگیرین لەناوچەكەدا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئیدانەی هێرش و پەلامارەكانی پارێزگای كرمانی ئێرانی كرد و پرسەو سەرەخۆشیشی لە حكومەت و گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانیان كرد.

قوباد تاڵەبانی لە بروسكەیەكدا، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرش و پەلامارانەی كە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی مەدەنی لەپارێزگای كرمان كردە ئامانج، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی كردەوە بۆ رەتكردنەوەی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی و هەر هەوڵێك كەببێتە مایەی تێكدانی سەقامگیری و ئارامی لەناوچەكەدا.

لە كۆتایی بروسكەكەدا قوباد تاڵەبانی وێڕای پرسەو سەرەخۆشی لەحكومەت و گەلی ئێران، ئەو هێرشەی كرمانی بە كردەوەیەكی تاوانكاری وەسفكرد.

بابەتی پێشتر

لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 10 نان دەبێت بە هەزار دینار

بابەتی دواتر

بڕیار لەسەر پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share