بەشێك لە كێشەكانی هاوڵاتییان چارەسەركرا و رێگای دوكان – رانیە كرایەوە

قائیمقامیەتی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، كۆتایی بەخۆپیشاندانی هاوڵاتییانی سنووری ناحیەی خەلەكان و خدران هات و هاتوچۆی هاوڵاتییان ئاسایی بووەوە و بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی بەشێك لە داواكارییەكانیان درا و بەڵێنیشدرا كێشەكانی ئەو سنوورە چارەسەربكرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی سنوورەكە سەردانی نوێنەری خۆپیشاندەرانیان لە گوندی كانی وەتمان كرد و لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی سنوورەكە كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی داواكاری و گرفتەكانی هاوڵاتییانی سنوورەكە كرد كە ماوەی چەند رۆژێكە رێگای سەرەكی دوكان ـ رانیەیان داخستووە و داوای جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ سنوورەكەیان دەكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گوێگرتن لە داواكاریی هاوڵاتییان، بەڵێندرا بەشێك لە داواكارییەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم جێبەجێبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داواكارییەكانی هاوڵاتییان جێبەجێدەكرێن و كۆتایی بە خۆپیشاندان لە سنووری ناحیەی خەلەكان و خدران هات و هاتوچۆ لەو رێگایە ئاسایی بووەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

بابەتی دواتر

یاسین مەحمود: بانكی ناوەندی چەند رێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share