ئاژانسی بلومبێرگ ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە ساڵی 2023 مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووکە لە ماوەی دوو مانگدا بە بەهای نزیکەی نیو ملیار دۆلار پشکەکانی کۆمپانیاکەی فرۆشتووە”.
بەگوێرەی ئاژانسە ئەمریکییەکە، لە ماوەی نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ساڵی 2023، مارک زوکەربێرگ یەک ملیۆن و 28 هەزار پشکی بە بڕی 428 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە دوای دوو ساڵ لە راگرتنی فرۆشتن”.
بە تێکڕا هەر پشکێک 10.4 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، زۆرترین نرخی پشکیش کە پێیدراوە 17.1 ملیۆن دۆلار بووە لە مانگی تشرینی دووەم، هاوکات ساڵی رابردوو نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکە بە رێژەی 194٪ بەرزبووەتەوە.
بلومبێرگ دەشڵێت، “پشکەکانی مێتا لە پشکەکانی هەموو کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تری تەکنەلۆژیا باشتر بوون، جگە لە کۆمپانیای ئێنڤیدیا، مارک زوکەربێرگ کە تەمەنی 39 ساڵە، خاوەنی نزیکەی 13٪ی کۆمپانیای مێتایە و سامانەکەی نزیکەی 125 ملیار دۆلارە”.