كەركوك.. رووبەڕووبوونەوە لە نێوان دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز و سوپای عێراقدا روویدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمشەو رووبەڕووبوونەوە لە نێوان دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز و سوپای عێراقدا روویداوە و سوپای عێراق هەوڵی دەركردنی خێزانە كوردەكان لەو گەڕەكە دەدات.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، سێ رۆژ لەمەوبەر هێزەكانی سوپای عێراق هاتوونەتە گەڕەكە و ئەو خانووانەی دروستدەكرێن خێزانە كوردەكانیان دوورخستووەتەوە و خێزانی عەرەب لەو گەڕەكە نیشتەجێكراون و ئامانجیان تەعریبكردنی شارەكەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداركراوەتەوە كە ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت و ئەو خانووانە خاوەندارێتیی بۆ خێزانە كوردەكان دەگەڕێندرێتەوە.

بابەتی پێشتر

پرۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share