لە ئەمریکا پێشنوێژی مزگەوتێک کوژرا

لە ویلایەتی نێوجیرسی ئەمریکا لەبەردەم مزگەوتێکدا پێشنوێژێکی خەڵکی وڵاتەکە کوژرا.

داواکاری گشتیی نیوجێرسی رایگەیاند، وتاربێژەکە ناوی حەسەن شەریف_ە، خەڵكی ئەمریکایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم ئەو مزگەوتەی کاری پێشنوێژی تێدادەکات دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەسەختی بریندارکراوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە نەزاندراوە، بەڵام پێدەچێت کردەیەکی تیرۆرستی بێت.
لە ویلایەتی نیوجیرسی ئەمریکا 300 هەزار موسڵمان هەیە، بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی جیهان موسڵمانانی ئەو وڵاتە مەترسیی لەسەریان زیادیانکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگی تەلەفۆنی سەركردەكان دەتوانێت تانكەكان لە ئۆكرانیا بێدەنگ بكات؟

سەرەڕای چڕیی پەیوەندییە تەلەفۆنییە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی دژواریی بارودۆخی ئۆكرانیا، بەپێی وتەی شارەزایان هێشتا ئەو پەیوەندییانە ئەنجامیان لێنەكەوتووە،…
Total
0
Share