شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “شەقامی تاسڵوجە بەرەو گەڕەکی بەکرەجۆ لە یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سبەینێوە دەکرێتەوە”.
لەبارەی کردنەوەی شەقامێکەوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “لە ئەنجامی کارکردنی چڕ و پڕی تیمەکانی سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتیمان و کۆمپانیای جێبەجێکار، شەقامی تاسڵوجە بەرەو گەڕەکی بەکرەجۆ لە یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سبەینێوە دەکرێتەوە بە رووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا”.
دەشڵێت، “شەقامی لە سلێمانیەوە بەرەو بەکرەجۆ کارکردن تێیدا بەردەوامە و بە تەواوبوونیشی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە و دەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر باشی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی”.