ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆنەوە گیانیان لەدەستدا زیادیانکردووە

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ڕۆژی دووشەممەی رابردووەوە گیانیان لەدەستدا لە ناوەڕاستی ژاپۆن بۆ 62 کەس بەرزبووەتەوە.

بەرپرسێکی پارێزگای ئیشیکاوا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 62 کەس و زیاتر لە 300 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی 20 کەسیان سەختەس.

پێشتر حکومەتی ژاپۆن بە رەسمی بڵاویکردەوە کە 48 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتەوەتەوە، هاوکات دەزگای کەشناسیی ژاپۆن جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە دوای روودانی بوومەلەرزەکەوە چاودێری نزیکەی 200 پاشلەرزەی کردووە و هۆشداریشی داوە لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی بەهێزتر لە چەند رۆژی داهاتوودا.

لە دەستپێکی ساڵی 2024 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.6 پلە لە ژاپۆن روویدا و زیانی زۆری بە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە گەیاند و بەپێی دەستەی زانیاری جیۆسپەیشەڵی ژاپۆنی بومەلەرزەکە 1.3 مەتر زەوی بەرەو خۆرئاوا جوڵاندوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی عێراق: ساڵی رابردوو نیوەی ئۆتۆمبێلەکانی عێراق غەرامە کراون

بابەتی دواتر

عێراق.. لە ساڵی رابردوودا 67 بیرە نەوت هەڵکەندراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share