ئازەربایجان: لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەرمینیا 69 هاوڵاتیی سڤیل كوژراون

ڕوخانی خانوویەك لە قەرەباغ بەهۆی شەڕەوە

ئازەربایجان ڕایدەگەیەنێت لە سەرەتای شەڕی قەرەباغەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشەكانی ئەرمینیاوە 69 هاوڵاتیی سڤیلی وڵاتەكەی كوژراون و 322 كەسیش بریندار بوون.

لە 27ی ئەیلول شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباغ دەستی پێكرد، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمینداریەتیی گشتیی ئازەربایجان ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاندووە، “هێرش و بۆردوومانەكانی ئەرمینیا بوونەتەهۆی وێرانكردنی 2 هەزار و 338 خانوو و 92 تەلار و 415 تەلاری گشتی”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “هێرشەكانی ئەرمینیا بوونەهۆی كوشتنی 69 هاوڵاتیی سڤیل و برینداربوونی و 322 كەسی دیكە”.

هەرچەندە بەنێوەندگیری ڕوسیا و ئەمریكا چەند جارێك ئاگربەست لەنێوان هەردوو بەرەكەی شەڕی قەرەباغدا ڕاگەیەندرا، بەڵام هیچ لایەكیان پابەند نەبوون.

لە نوێترین هەڵوێستیشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوێنێ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “عەباس عێراقچی، یاریدەدەری سیاسیی وەزیری دەرەوە، سەردانی وڵاتانی هەرێمی دەكات بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی دەستپێشخەرییەكەی ئێران بۆ چارەسەركردنی ململانێی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا سەبارەت بە هەرێمی قەرەباغ”.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، “عێراقچی ناوچە سنوورییەكان بەسەردەكاتەوە و بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتە مەیدانییەكانی جەنگەكە دەكات، هەروەها پلانی هەیە سەردانی باكۆ و مۆسكۆ و یەریڤان و ئەنكەرە بكات.”

پێشتر ئێران ڕایگەیاندبوو، دەستپێشخەرییەكی هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی قەرەباغ و لەوپێناوەشدا لەگەڵ ئازەربایجان و ئەرمینیا و وڵاتانی ناوچەكەدا گفتوگۆ دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
زیاتر ببینە

ئەسەدوڵا ئەسەدی، ئەو پیاوەی بۆمبێکی لە ئێرانەوە گەیاندە پاریس و ویستی بیتەقێنێتەوە

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە ئاشکرابوونی هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێک لەناو لایەنگرانی موجاهیدینی خەڵقدا، ئەمڕۆ دادگایەکی بەلجیکی سزای زیندانیکردنی…
Total
0
Share