داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا ئاشکراکرا

لە مانگی رابردوودا، داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق 8 ملیار و 316 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت “سۆمۆ” بڵاویکردەوە، “بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل بووە، بە تێکڕای رۆژانە 3 هەزار و 486 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، داهاتەکەی گەیشتووەتە 8 ملیار و 316 ملیۆن دۆلار”.

بەپێی ئاماری کۆمپانیاکە، “کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانونی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 107 ملیۆن و 592 هەزار و 532 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردن بۆ ئوردن 464 هەزار و 58 بەرمیل بووە، نرخی یەک بەرمیل بە 76.96 دۆلار خەمڵێندراوە”.

 

بابەتی پێشتر

سودانی سامانەکەی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەکەی ژاپۆن 1.3 مەتر زەوی بەرەو خۆرئاوا جوڵاندوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی…
Total
0
Share