هاتوچۆی هەولێر، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە مامەڵەکانیان بەهۆی سەری ساڵەوە بەسەرچووە، دوا مۆڵەتی نوێکردنەوەی رۆژی چواری ئەم مانگەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە ئەوانەی مامەڵەکانیان بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە بەسەرچووە ، دوا مۆڵەت بۆ نوێکردنەوەی مامەڵەکانیان 4ی کانونی دووەمی 2024 رۆژی پێنجشەممەیە.
ئاماژە بەوەش دەکات، “بۆیە تکایە لەو ماوەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن ، بۆ ئەوەی تووشی سزای دواکەوتن نەبنەوە”.