بەهای نەوت بەرزبووەوە

فۆتۆ: رۆیتەرز

بەهۆی ئەگەری نەکڕینی نەوتی روسیا لەلایەن بازرگانە هیندییەکانەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت بە رێژەی  3%بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار 74 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش، بە 60 دۆلار و 58 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی پێگەی رۆیتەرزی بەریتانی، لە دوێنێوە بازرگانان و مامەڵەکارانی هیندستان بەهۆی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆمپانیا روسییەکانی وەک رۆزنەفت و لوکئۆیڵ، لە پێداچوونەوەدان بە کڕینی نەوتی روسیا و پێشبینیدەکرێت چیتر هیندستان نەوتی روsـیا نەکڕێت، ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکرد و بە رێژەی 3%ی نرخەکەی بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لەبارەی گواستنەوەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. عەزیز…
Total
0
Share