لە ساڵی 2023 دا داهاتی کۆمپانیای هواوی 9٪ زیادیکردووە

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای هواوی چینی رایگەیاندووە، پێشبینی دەکات داهاتی کۆمپانیاکەیان لە ساڵی 2023 دا نزیکەی 700 ملیار یوانی تێپەڕێنێت.

کێن هو، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای هواوی چینی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “گەشەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2023 دا 9٪ بووە کە دەکاتە نزیکەی 700 ملیار یوان، لە کاتێکدا ساڵی 2022 نزیکەی 643 ملیار یوان بووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ناجێگیری جیۆپۆلەتیکی و ئابوری، کاریگەری لەسەر سنووردارکردنی تەکنەلۆژی و بەربەستە بازرگانییەکان داناوە کە ئەوەش کاریگەری لەسەر جیهان دەبێت”.

بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای کاونتەرپۆینت لە توێژینەوەکانی بازاڕدا، بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی هواوی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەڕێژەی 83٪ بەرزبووەتەوە، ئەمەش یارمەتی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی چینی بەگشتی داوە کە بەڕێژەی 11٪ بەرزبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستە داراییەكانی سێ مانگی مامۆستایانى وانه‌بێژ خەرجكرا

وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مامۆستایانى ‏وانه‌بێژى بۆ سێ مانگ ده‌ربڕی. ‏ وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکاتەوە

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی دوایین هەنگاوەکان بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تاووتوێکراون. د.نەرمین…
Total
0
Share