دوای میسی کەس درێسی ژمارەی 10ی ئەرجەنتین ناپۆشێت

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین رایگەیاند، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاریداوە پێدانی درێسی ژمارە 10 دوای لێۆنێل میسی رابگرێت و ئەو کۆتا ژمارەی 10ی هەڵبژاردەکە بێت.

کڵاودیۆ تایپا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتسی ئیسپانی دواوە و وتویەتی، “کاتێک میسی واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، هیچ کەسێک دوای ئەو ژمارە 10 ناپۆشێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، راگرتنی بەخشینی ئەو درێسە و ئەو ژمارەیە بە یاریزانێکی دیکە، وەک وەفایەکە بۆ ئەو هەوڵەی میسی پێشکەشی تۆپی پێی ئەرجەنتینی کردووە و ئەوەش دیارییەکی کەمە پێشکەشی ئەو ئەستێرەیە بکرێت

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ کامیان گرەوی “گەوهەرەکەی ئینگلتەرا” دەباتەوە؟

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ ده‌رگای گواستنه‌وه‌کانیان دانه‌خستووه‌، هه‌ردوو یانه‌که‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێکی ئینگلیزی له‌ خولی ئه‌ڵمانیا…
Total
0
Share