هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

بەدرۆن هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە باکووری رۆژئاوای عێراق، لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە تێکشکێنرا.

سەرچاوەکانی سوپای عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، سیستمی بەرگری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکدارییان بەسەر بنکەی عەین ئەسەددا خستووەتە خوارەوە، کە لە رۆژئاوای عێراق هێزە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانی دیکەی تێدا جێگیرکراون.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشەکە هیچ کوژراو و زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە و ئەوەش دووەم هێرشە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە باکوری عێراق، کە هێزە ئەمریکیی و هێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی تێدا جێگیرکراون.

بەپێی ئامارێک کە ئاژانسی فرانس پرێس لە بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، واشنتۆن تا ئێستا 103 هێرشی لە دژی هێزەکانی لە عێراق و سوریا لە 17ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ەوە هەژمارکردووە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

شاژنی دانیمارک دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی راگەیاند

بابەتی دواتر

گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردومانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share