شاژنی دانیمارک دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی راگەیاند

دوای 52 ساڵ لە حوکمی وڵاتەکەی، مارگرێتی دووەم شاژنی دانیمارک دەستبەرداربوونی لە کورسی شاهانەیی راگەیاند.

مارگرێتی دووەم، لە وتارێکدا کە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پێشکەشیکرد رایگەیاند، لە 14 ی ئەم مانگە دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت بۆ شاژازدەی جێنشین شازادە فردریکی کوڕی.

مارگرێتی دووەم تەمەنی گەیشتووەتە 83 ساڵ، لەدوای شاژنە ئێلیزابێس بەتەمەنترین شاژن بووە، لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە نەشتەرگەرییەکی قورسی پشتی بۆ ئەنجامدرا و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئەرکە فەرمییەکانی دوورکەوتەوە.

ئەم شاژنە لە ساڵی 1972 و دوای مردنی باوکی هاتە سەر کورسی شاهانەیی دانیمارک و لایەنگرێکی زۆری لە وڵاتەکەیدا لەخۆی کۆکردەوە.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: 45 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە

بابەتی دواتر

هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share