بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەكڕیزی، پێكەوەیی و هەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان و هەموومان بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەین و هەوڵەكانمان بۆ بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم، كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاوڵاتییانی عێراق و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای دڵخۆشی و كامەرانییان بۆ دەخوازم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەكڕیزی، پێكەوەیی و هەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان و هەموومان بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەین و هەوڵەكانمان بۆ بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم، كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.

سەرۆك بافڵ لە پەیامەكەیدا دەشڵێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەكە لەپێناو خزمەتكردنی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین لەپێناو بەدیهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانمان هەوڵدەدەین و گەیشتن بە داهاتوویەكی سەقامگیرتر و پرشنگدارتر بە ئامانجی خۆمان دەزانین و دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەر شاد و ‎سەرفرازبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share