ئەمشەو شەقامی سالم بەربەست ناكرێت

هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل بە شەقامی سالمدا كراوە دەبێت، هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی هیچ رێوڕەسمێكدا ئەنجامنادرێت شەقامەكە داناخرێت.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە مەفرەزەكانی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەكان لە ئامادەباشیدا دەبن، لە هەر كاتێكدا پێویست بێت مەفرەزەی دیكە رەوانەی شوێنی دیاریكراو دەكرێت.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی هیچ رێوڕەسم و بۆنەیەك لە شەقامی سالم و سەهۆڵەكە ئەنجامنادرێت، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ئەمشەو ئاسایی دەبێت و شەقامەكە داناخرێت”.

داوایشی لە شۆفێران كرد ئەگەر پێویست نەبێت بە ئۆتۆمبێل نەچنە شوێنە قەرەباڵغەكان، هەروەها هاوڵاتییانیش شوێنی تایبەت بەخۆیان بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی هەمووان دووربن لە رووداوی نەخوازراو.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی روونیشیكردەوە، بەهەمان شێوە هاتوچۆكردن بەرەو تونێلی ئەزمەر و شاخەكانی گۆیژە و ئەزمەر ئاسایی دەبێت و، تیمەكانی هاتوچۆ لەو شوێنانە دەبن بەمەبەستی ئاسانكاری لە هاتوچۆكردندا.

بابەتی پێشتر

دیارترین رووداوەكانی جیهان لە ساڵی 2023دا

بابەتی دواتر

گەنجێک دوای قوتدانی ژمارەیەک پولی دۆمینە و چەرخێک ژیانی رزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share