سودانی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڕیاریدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە سەبارەت بە رووداوەكانی كەركوك و جەختیكردووەتەوە ئەوانەی كە كەمتەرخەمبوون دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، “محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان فەرمانیكردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ خستنەرووی تەواوی راستی رووداوەكانی كەركوك.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سودانی جەختیكردووەتەوە پێویستە لێپرسینەوە لەو كەسانە بكرێت كە كەمتەرخەمبوون و رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینارە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان کە لە ئاوی وشکانی و ئاسمانی پێکدێن، زیاتر…
Total
0
Share