دوو دەرمانساز دەستگیرکران کە هەوڵیانداوە دەستدرێژی بکەنە سەر نەخۆشێک

سەرچاوەیەکی پۆلیس ئاشکرایکرد، دوو دەرمانسازیان دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون دەستدرێژی بکەنە سەر نەخۆشێک لەناو نەخۆشخانەدا.

پۆلیسی بەغداد رایگەیاندووە، دوو دەرمانسازەکە لە ناو نەخۆشخانەی “کەنەدی”ی بەغداد هەوڵی دەستدرێژییان بۆ سەر نەخۆشەکە داوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دوو دەرمانسازە بە ناوەکانی (ا.ع.خ.ا) و(ع.م.ع) دەستگیرکراون، هەوڵی دەستدرێژییان بۆ سەر (ا.ك.ر) داوە، دوای ئەوەی نەخۆشەکە لە ناو هۆڵی نەشتەرگەریدا بووە و لەلایەن برایەکی نەخۆشەکەوە ئاشکرا کراوە.

بەپێی لێدوانی پۆلیس، کێسە لەنێوان برای نەخۆشەکە و دوو دەرمانسازەکەدا دروستبووە و بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان کۆتاییهاتووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بژاردەی گونجاوی بەردەم هەرێم و بەغداد رێککەوتنێکە لە بەرژەوەنديی هاوڵاتییاندا بێت

بابەتی دواتر

لە سبەینێوە ئینتەرنێت بە نرخی هەرزان دەكەوێتەكار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share