وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون درێژدەکرێتەوە

دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون

لەسەر بڕیاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، وەک کارئاسانییەک بۆ ئەو کەسانەی دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە تا ئێستا فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پڕبکەنەوە، بڕیاردرا پرۆسەکە تا 1 ی شوبات درێژبکرێتەوە.

لە 8 ی ئابی ئەمساڵ پرۆسەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دەستیپێکرد، کە زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە بنەمای كاركردن. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share