سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكان و ئەمبووڵانسەكانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لە هەر حاڵەتێكی پێویست لە شەوی سەری ساڵدا”.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم تیمەكان و ئەمبووڵانسەكانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بە مەبەستی بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لە هەر حاڵەتێكی پێویست لە شەوی سەری ساڵدا”.

وتیشی، “لە شوێنە گشتییەكان و لە شەقامی سالم تیمی تایبەت جێگیردەبن و ناوەندە تەندروستییەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هەر هاوڵاتییەك پێویستی بە هەر خزمەتگوزارییەك هەبوو دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارە 122ەوە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی گەرمیان: مووچەی چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا

ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، مووچەى چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا. ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا،…
Total
0
Share