بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی سووتا

ئەمڕۆ لە گوندی بێدارون_ی سنووری قەزای مێرگەسۆر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا ئاگری گرت و بەتەواوی سووتا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە ئۆتۆمبێلێک له جۆری نیسان سێنترا ئاگری گرتووە لە گوندی بێدارون لە قەزای مێرگە سۆر، دوای ئاگادارکردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر گەیشتنە شوێنی رووداو، بەڵام بەهۆی دووری شوێنی رووداوی ئاگرەکە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە كاریگەریی لەسەر نرخی ماددە خۆراكییەكان هەبووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرباری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییان…
Total
0
Share