لە ژاپۆن قاوەخانەیەک بۆ رەشبینەکان دەکرێتەوە

لە کۆڵانێکی بێدەنگی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن قاوەخانەیەک بە ناوی مۆری ئوچی کراوەتەوە، کە تایبەتە بە کەسانی رەشبین.

قاوەخانەکە بە شێوازێکی جوان و لەسەر دیزاینی خانووی لادێ دروستکراوە، دیمەنێکی دڵگیری هەیە، ژووری تایبەتی بەو کەسانە تێدایە کە نایانەوێت لە قەرەباڵغیدا بمێننەوە.

خاوەنی شوێنەکە دەڵێت، لەمێژبوو بیرۆکەی کردنەوەی قاوەخانەیەکی تایبەتم هەبوو بە کەسانی رەشبین، چونکە پێموایە، رەشبینی شتێکی عەیبە نییە، خۆشم کەسێکی خەمۆکم، هەر بۆیە لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری کردنەوەم دا.

باسلەوەشدەکات، هەندێک لە کەسانی رەشبین دەیانەوێت پارێزگاری لە بیرۆکەکانیان بکەن، شوێنێکیان هەبێت کە پشووی تێدا وەربگرن، قاوەخانەکەی ئێمەش بۆ ئەوە بژاردەیەکی گونجاوە.

لەناو قاوەخانەکەدا هەر وەک ناوەکەی، نووسراوی سەر مینیوی خواردنەکان سەیر و نامۆو درێژن، بۆ نموونە (تەنها تایبەتمەندی باشی باوکم ئەوەبوو کەسێکی جدی بوو، بەڵام لەناکاو دیارنەما، لەدوای خۆشی پەیامێکی جێهێشت تێیدا نووسرابوو ئەسپە باڵدارە ئەفسانەییەکان راستەقینەن).

لە یەکێکی دیکە لە مینیوەکاندا نووسرابوو، دوێنێ شەو بوکەڵەکەم لە قووڵایی شاخێکدا ناشت، بەڵام بەیانی کە هەستام لەسەر رەفەیەکی ژوورەکەم بینیم).

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: سیاسەتی یەکێتی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سودانی ئەرێنی و مژدەبەخش بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share