لە مانگێكدا هاوردەی شمەك لە توركیاوە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بووە

مانگی رابردوو عێراق بە بەهای زیاتر لە ملیارێك دۆلار شمەكی لە توركیاوە هاوردەكردووە.

دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، هەناردەکردنی لە وڵاتەكەیەوە بە رێژەی 5.2% زیادیکردووە و هاوردە بۆ ناوخۆ 5.7% کەمیکردووە.

لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین هاوردەیان لە تورکیاوە کردووە، عێراق پلەی سێهەمی گرتووە بە قەبارەی ملیارێک و 285 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا ئاستی هاوردەی ئەڵمانیا یەک ملیار و 750 ملیۆن دۆلار بووە و ئیماڕاتیش بە ملیارێک و 365 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدا دێت.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین هاوردەی لە وڵاتانی دراوسێیەوە دەکات، ئەوانیش ئێران و تورکیان، زۆرینەی کاڵا و شمەکی ناو بازاڕەکان هی ئەو دوو وڵاتەن دواتریش سعودییە و ئوردن لە ریزبەندییەکەدا بەدیدەکرێن.

بابەتی پێشتر

لەبەشە ناوخۆیی زانکۆیەک شەڕ روویدا و سێ خوێندکار بریندارکران

بابەتی دواتر

بلومبێرگ: کۆی داهاتی 500 دەوڵەمەندترین بازرگانی جیهان لەمساڵدا زیاترە لە 1 ترلیۆن دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share