نرخی دۆلار روو لە دابەزینە

بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی پێنجشەممەدا.

ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر، 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە کرا و پاش کەمێکیش دابەزی بۆ خوار 152 هەزار دینار.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هیچ خستنەبازاڕێکی دراو لەلایەن بانکی ناوەندیییەوە نابێت، بەهۆی ئەوەی شەممەیە و پشووە، لە لایەکی دیکەشەوە بەرەو کۆتاییەکانی ساڵی 2023 هەنگاو دەنێین و لێدوانەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی دڵنیایی دەدەن لە دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەدوای سەری ساڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی…
Total
0
Share