بە مەرجێک هاوڵاتییان دەتوانن دینارەکانیان بە نرخی بانکی ناوەندی بە دۆلار بگۆڕنەوە

دۆلاری ئەمریكی – فۆتۆ، گێتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی بە نیازی گەشتکردنن بۆ دەرەوەی وڵات دەتوانن لە لقەکانی بانکی ناوەندی عێراق دۆلارەکانیان بە نرخی بانکەکە بگۆڕنەوە.

رێبوار ئەورەحمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، “ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت پارەکانیان بگۆڕنەوە بە دۆلار لە بەغداد یان هەر شارێکی دیکە بەو نرخەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە لە رێگەی بانکی رەشید یان رافیدەین بە نرخی 146 هەزار و 500 دینار، یان هەر بانکێکی تر کە بانکی ناوەندی دیاری کردووە دۆلار بەو نرخە بگۆڕنەوە، دەتوانن پارەکانتان بگۆڕنەوە، بەڵام تەنها ئاڵوگۆڕ بۆ ئەوانە دەکرێت کە بەنیازی گەشتن و پێویستە لەکاتی ئاڵوگۆڕەکەدا بەڵگەکانی گەشتکردن بخەنەڕوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە لقەکانی بانکی ناوەندی تا بڕی پێنج هەزار دۆلار دەگۆڕدرێتەوە لەوە زیاتر رێگەپێدراو نییە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، دەتوانن سەردانی هەر لقێکی بانکەکە بکەن لە یەکێک لە شارەکانی عێراق و پارەکانیان بگۆڕنەوە، بە هەمان ئەو مەرجانەی بەسەر هاوڵاتییانی شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵ سەپێندراون.

 

بابەتی پێشتر

پاپا ترسی لە هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمی هەیە

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری نوێی پۆرتوگال لەبارەی کریستیانۆ-وە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share