وەزیری نوێی بەرگریی چین دیاریكرا

چین، دۆنگ جیون-ی بە وەزیی نوێی بەرگری دیاریكرد بەوەش جێی وەزیری پێشووی گرتەوە كە ماوەی چوار مانگە بێسەروشوێن بووە.

دیاریكردنەكەی لەلایەن یاسادانەرانی چینەوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی شی جین بینگ-ی سەرۆكی وڵاتەكەدا دێت بۆ برەودان بە سوپا لە نێو هەوڵەكانیدا بۆ ئەوەی چین بكاتە هێزێكی جیهانیی باڵادەست. ئەو ئامانجەی بووەتە مایەی ترسی هەندێك لە وڵاتان.

رۆڵی وەزیری بەرگریی چین بریتییە لە نوێنەرایەتیكردنی سوپای ئازادیی میللی لە مامەڵەكردندا لەگەڵ میدیاكان و سوپای وڵاتان.

بەپێچەوانەی وڵاتانی دیكەوە، وەزارەتەكە رۆڵی گەورەی نییە لە دیاریكردنی سیاسەتی بەرگری یان بەڕێوەبردنی سوپا، بەڵكو ئەو ئەركە لە ئەستۆی لیژنەی سەربازیی ناوەندی-دایە، كە بریتییە لە كۆمەڵێك نوخبە لەژێر فەرماندەیی شی-ی سەرۆكدا.

دۆنگ (62 ساڵ) بەمدواییە فەرماندەی دەریایی سوپای ئازادیی میللی بوو. جێگەی لی شانگ فو دەگرێتەوە كە لە ئازاری رابردوو پۆستی وەزیری بەرگری گرتەئەستۆ و لە 25ی ئابی رابردووەوە دەرنەكەوتووە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردەوە، لی لەژێر لێكۆڵینەوەدایە بە تۆمەتی گەندەڵیی پەیوەندیدار بە كڕین و پەرەپێدانی كەلوپەلی سەربازی.

پەكین هۆكاری دیارنەمانەكەی لی ئاشكرانەكردووە، بەڵام لە تشرینی یەكەمی رابردوو پۆستی وەزیری بەرگری و ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی لێسەندەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك وادەی ناردنی 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

"میراتگری لۆریاڵ" بووە یەكەم ژن كە سامانەكەی بگاتە 100 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share