لیژنەی دارایی پەرلەمان رەخنە لە حكومەت دەگیرێت

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هیچ نووسراوێكی تایبەت بە بودجەی ساڵی 2024 ئاراستە نەكردوون بۆ پێداچوونەوە بە داهات و خەرجییەكاندا.

مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی تایبەت بە بودجەی ساڵی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی نەكردووە بۆ پێداچوونەوە و رێكخستنەوەی كۆی داھات و خەرجییەكان و دیاریكردنی بڕی كورتهێنان و دیاریكردنی نرخی پێشبینیكراوی نەوت.

ئاشكراشیكرد،، چاوەڕواندەكرێت لە دوای كۆتایی ھاتنی پشووی وەرزی یاسادانان كە دەكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێ، حكومەت خشتەی تایبەت بە بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی بكات.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن دەرگای تانەدان بۆ لایەنەکان دەکاتەوە

بابەتی دواتر

سێ ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاد دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share