سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: کەرتی نا نەوتی سعودیە دەبێتە پێشەنگی ئابوری ئەو وڵاتە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، “وەبەرهێنانەکانی کەرتی تایبەتی نا نەوتی لە سعودیە دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ هاندانی گەشەی ئابوری لەو وڵاتە”.

لەبارەی ئابوری سعودیەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە، “بەهێزبوونی چالاکییە بازرگانییە نا نەوتییەکان لەو وڵاتە پشتگیری لە وەبەرهێنان لەو کەرتەدا دەکات، بەتایبەتی پڕۆژەی بازرگانی تاکەکەسی، بیناسازی، و گواستنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هەرچەندە سعودیە هێشتا پشت بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، بەڵام بازاڕەکان بەهۆی قەرزە ناوخۆییەکانەوە وردە وردە بەهێز دەبن”.

دەشڵێت، “ژینگەی بازرگانی لە سعودیە باشتربوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە لەڕێگەی چاکسازییە جۆراوجۆرە بەردەوامەکانەوە، کە پێشبینیدەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانی زیاتر”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامارێكی مەترسیداری راگەیاند

بابەتی دواتر

ئەنجامی رەسمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ سێشەممە دابەزی. لە…
Total
0
Share