بۆچی لە وەرزی زستاندا لێوەکان زیاتر دەقڵیشێن

زۆرێک لە خەڵکی لە هەموو تەمەنەکان، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان هەست بە سووربوونەوە و قڵیشانی لێوەکان دەکەن تەنانەت هەندێک جار دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنی لێبێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی هۆکاری دروستبوونی ئەم حاڵەتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو چینە پارێزەرەی لەسەر لێوە زۆر تەنکترە لەو چینە پارێزەرەی لەسەر پێستی بەشەکانی دیکەی جەستەیە، بۆ نموونە پێستی رووخسار شەش هێندە ئەستوورترە، جگە لەوەش پێستی لێوەکان ئارەقەرژێنیان تێدا نییە و بە کەمترین ئاست چەوری دەردەدەن.

هاوکات یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی قڵیشانی لێوەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک وشک دەبێتەوە بە زمان تەڕ دەکڕێت، بەهۆی ئەوەی لیکی دەمیش چەند ئەنزیمێکی تێدایە کە کرداری هەرس ئاساندەکەن لێوەکان وشک دەکەنەوە.

هەناسەدان بە دەم بەهۆی گیرانی لووت لە وەرزی زستاندا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی وشکبوونەوە و قڵیشانی لێوەکان.

بۆ ئەوەی لەم دۆخە پارێزراو بیت، بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی لێو باشترین بژاردەیە لە وەرزی زستاندا بە شێوەیەکی بەردەوام.

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مان سیتی گەڕایەوە نوێترین ریزبەندیی پریمەرلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share