لە رانیە شەش كەس بەهۆی خواردنی قارچكەوە ژەهراویبوون

بەپێی زانیارییەكان، لە رانیە بەهۆی خواردنی قارچكی ژەهراوییەوە شەش كەس باری تەندروستیان تێكچووە و ژەهراویبوون و دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فێركاری رانیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆیەوە ئەو كەسانە دووچاری سكچوون و رشانەوە بوون و لە ئێستادا چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و باری تەندروستییان جێگیرە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، شەوی رابردووش بڵاوكرایەوە كە كەسێك بەهۆی خواردنی ئیندۆمییەوە لە داقوق گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دەركردنی كچێكی بیانی لە شێلتەری سەگەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share