بانكی ناوەنديی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا ژمارەیەك بانك و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق بە بەهای 127 ملیار دینار سزادراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق تێیدا هاتووە، لەسەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، 36 سزای كارگێڕێییان بەسەر كۆمپانیا دامەزراوە داراییەكاندا سەپاندووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو ماوەیەشدا بە بەھای زیاتر لە 127 ملیار دینار بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراویان سزاداوە كە پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی بانكی ناوەندی نەبوون.