رەئیسی بە سەردانێک دەچێتە تورکیا

سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک دەچێتە ئەنقەرە و بەرپرسێکی تورکیا ئامانجەكەی ئاشكرادەكات.

بڕیارە پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو 4ی كانونی دووەم ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک بچێتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیاو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی تورکەوە ئاشکرایکرد، سەردانەکەی رەئیسی بۆ تورکیا بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆخی غەزە و گۆڕانکارییەکانە لە سوریا.

لە سەرەتاوە بڕیاروابوو ئەم سەردانە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بە ئەنجام بگات، بەڵام سەردانەکە بەهۆی بەرنامەی کاری وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتەوە دواخرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تورکیا ئەو ئەندامەی ناتۆیە کە بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەوە حەماس وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی ناناسێنێت، بەڵکو چەندین جار بە ئاشکرا دژی ئیسرائیل وەستاوەتەوە، ئێران-یش بە پاڵپشتیی حەماس ناوزەند دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دوو جوتیارەکەی گوندی تۆپزاوا ئازادکران

بابەتی دواتر

لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی لە یەدەگی زێڕدا عێراق پلەی چوارەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share