پێشەوا هەورامانی: پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم وەك عێراق لە كاتی خۆیدا مووچە وەربگرن

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دەستپێكی ساڵی نوێدا وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد و دەشڵێت، “پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم وەك عێراق لە كاتی خۆیدا مووچە وەربگرن”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، لە دەستپێكی ساڵی نوێدا وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد، بەڵام سەردانی ئەمجارەیان جیاوازە و ئامانجیانە دەرئەنجامی هەموو ئەو كۆبوونەوانە بچننەوە كە لە ساڵی 2023 زۆرترین هەوڵیان بۆ داوە و دەشڵێت، “ئەگەر حكومەتی ناوەندی پەیوەستی بەڵێنەكان و ئەنجامی رێككەوتنەكان نەبێت، ئەوا بیر لە ئەڵتەرناتیڤ و چارەسەری دیكە دەكەنەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەخۆرانی هەرێم”.

راشیگەیاند، “پشوودرێژیی ئێمە لە ساڵی 2023 لە پێناو گەیشتن بوو بە رێگا چارەسەر، بەڵام ئیتر هیچ مانایەك نەماوەتەوە بۆ كۆبوونەوە و دانیشتن ئەگەر بێت و نەزانین دەرئەنجامەكەی چارەسەرە ئەوا حكومەتی هەرێم بە دوای چارەسەری دیكەدا دەگەڕێت”.

پێشەوا هەورامانی وتیشی، “پێویستە لەبەرخاتری سەقامگیریی عێراق و مانەوەی عێراق بە سەقامگیری دەبێت مافی مووچەخۆرانی هەرێم لەپرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و فەرمانبەرانی هەرێمیش وەك عێراق لە كاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: هیچ لایەنێك بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری دادگاكاندا بكات چونكە سەربەخۆن

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری…
زیاتر ببینە

ئیلـ.ـهام ئـ.ـەحمەد: حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە. ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و…
Total
0
Share