وێنە.. ئەدهەم بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بارەگای كردووەتەوە

ئەدهەم بارزانی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بارەگای تایبەت بە خۆی دەكاتەوە و ڕۆژانە پێشوازی لە میوانەکانی دەکات.

ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بڵاویكردووەتەوە، کە لە بارەگای تایبەتیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشوازی لە میوانانی دەکات و سەردانی خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکات.

پێشتر، ئەدهەم بارزانی بەهۆی نیگەرانییەكانیەوە هەرێمی كوردستانی بەرەو وڵاتی ئێران بەجێهێشت و دوای ماوەیەكیش ویستی بگەڕێتەوە هەرێم، بەڵام بە وتەی خۆی “ڕێگری لە هاتنەوەی دەكرێت”.

دەقی نووسینەکە:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان،

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات جەنابی شێخ ئەدهەم بارزانی پێشوازی کرد لە:

ـ جەنابی بەڕێز مێهران ئەحمەد بەگ تەها هەرکی و کوڕەکانی و هەروەها چەندین کەسایەتی عەشیرەتی گەورەی هەرکی.

ـ جەنابی بەڕێز گاگاری گاهرخان ئیسماعیل ئاغا شکاک (نەوەی سەرکردەی کورد بەڕێز سمکۆی شکاک) و چەندین کەسایەتی دیار و ناسراوی عەشیرەتی تێکۆشەری شکاک.

ـ جەنابی سەید ئەشکان سەید رچا گەیلانی لە خانەوادەی بەرز و گەورەی نەهری کرد.

ـ چەندین گەنجی ڕۆژهەلات و باشووری کوردستان.

هەروەها جەنابی شێخ ئەدهەم بارزانی سەرەدانی:

– خەڵکی بێمزورتەی سەربە قەزای شنۆی کرد.

– خەلکی ناحیەی سلێڤانای سەربە پارێزگای ئورمیە کرد.

ـ موریدی شێخ ئەحمەدی بارزان، بەڕێز حاج ئەحمەد هەرکی کرد.

لەگەڵ قەدر و ڕێزمان

بارەگای تایبەتی

شێخ ئەدهەم بارزانی

٢٦-٨-٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەكان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیەكە بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و مسۆگەرکردنی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.…
Total
0
Share