کچە خوێندکارێک ژێر ئۆتۆمبێل کەوت و گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەنزیک پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک، ئۆتۆمبێل کچە خوێندکارێکی کرد بە ژێرە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، کەمێک لەمەوبەر لە بەردەم پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک لەنزیک بینای پارێزگا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لەکاتی پەڕینەوە لە کچە خوێندکارێکی پەیمانگاکەی دا و هەڵهات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کچە خوێندکارەکە لە قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی یاسایە لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمار حەکیم بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال پەیڕەو دەکات و عێراق ئێستا پێویستی بەوەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە…
Total
0
Share