عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، لەمەوبەدوا زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشناکرێت و بڕیارەکە گۆڕاوە بە دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەریاندا.
وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رابردوودا زەوی بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشکرا، ژمارەیەکیشیان بڕیارەکەیان بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا زەوییان پێنەدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیارە نوێیەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەو کەسوکارانەی شەهیدان و ئەنفالکراوان کە بڕیاری پێدانی زەویان بۆ دەرچووە، زەوییەکانیان وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی کە تا ئێستا بڕیاریان بۆ دەرنەچووە، بۆ لەمەوبەدوا لەبری زەوی، یەکەی نیشتەجێبوونیان بەسەردا دابەشدەکرێت.