بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “بە مەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە رۆژانی پشوودا، جگە لە نەخۆشخانە فریاكەوتنەكان سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیایی و سەنتەری چارەسەر بە تیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی (چاودێریی تەندروستی،پشكنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەكان) بەردەوامدەبن لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە شێوەی ئێشكگر.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا، تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بكەن.