وەزیری خوێندنی باڵا: خوێندنی پیشەیی لە هەرێم بكرێت بە پرسێكی نیشتمانی

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان بكرێتە پرسێكی نیشتمانی.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە ئامانجی برەودان بە خـوێندنی پیشەیی لە ناوەندە زانسـتییەكانـدا و كاركـردن بۆ بەهێزكردنی تواناكـان لە بواری تەكنـەلۆژیا و گەیــاندن، ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.عەبدولحەكیم خەسرۆ) سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون وەزارەتی خـوێنـدنـی باڵا و تـوێژینـەوەی زانستی بە هـاوبـەشی لەگەڵ كـۆمپــانیــای هواوی بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییـەكان سیمپۆزیۆمی هاوبەشی هەردوولا بۆخوێندنی پیشەیی و تـەكنەلۆژیای زانیـاری و گەیاندن بەڕێوەچوو.

لەمیانەی پێشكەشكردنی وتەیەكدا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئاراستەی كاركردنی وەزارەتەكەمان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پێگەیاندنی كادیری پێویستە بۆ بازاڕی كاری كوردستان، بەشێوەیەك خاوەن كارامەییبن و بتوانن تواناكانیان بۆ خزمەتی سێكتەرە جیاوازەكان بەكاربهێنن، بۆ ئەمەش پێویستمان بە گۆڕانكاری بنەڕەتی هەیە لە فەلسەفەی خوێندن و ناوەڕۆكی پڕۆگرامەكان و ئاكامەكانی پڕۆسەی خوێندن و راهێنان و رووپێویی بەردەوامیی پێداویستییەكانی بازاڕی كار .

وتیشی، “وەزارەتی خوێندنی باڵا كاردەكات بۆ دانانی ستراتیژیەت و پلان بۆ فراوانكردنی پانتایی خوێندنی پیشەیی و تەكنیكی لە هەرێمی كوردستان، چونكە لە ئێستادا بازاڕی كاری كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە كادیری تەكنیكی و پیشەیی هەیە، بۆیە پەرەپێدانی هەرێمەكەمان بەبێ بوونی توێژێكی كارا لە كادیرانی تەكنیكی كارێكی ئەستەمە”.

راشیگەیاند، “ئاییندەی بازاڕی كار و گەشەكردنی ئابوریی پەیوەندیدارە بە تەكنەلۆجیای زانیاری و زیرەكی دەستكرد و گەشەكردنی تەكنەلۆژیا، بۆیە پێویستە كاربكەین بۆ ئەوەی لە زانكۆكان گرنگی بەم كارانە بدرێت. هەروەها پشتیوانی كۆمپانیاكەشی دووپاتكردەوە بۆ پڕۆژەی داتا سێنتەری تایبەت بە سەرچاوە زانستیەكان و بەهێزكردنی ژێرخانی ئەلیكترۆنی خوێندنی باڵا كە لەئێستادا بۆ دروستكردنی ئەكادیمیایی ئایتی لە ژمارەیەك زانكۆكراوەن و بەهیواین لەزانكۆكانی دیكەش بكرێنەوە كە ئامانج لە دروستكردنی ئەكادیمیای ئایتی پەرەپێدانی تواناكانی كۆمپیوتەر و ئایتییە لە زانكۆكانی كوردستان.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك رادەگیرێت

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووداوێكی تری هاتوچۆ و پێنج بریندار

پێنج هاوڵاتی برینداربوون و هۆكارەكەی ڕووداوێكی هاتوچۆیە لە سنووری پێنجوێن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى پێنجوێن له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ…
Total
0
Share