بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، دابەزینی بەهای دۆلار بەهۆی گرتنەبەری رێكارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوەیە و لە هەمانكاتدا پێدانی دۆلاری كاش لەلایەن ئەمریكاوە بە پێنج بانكی عێراقیش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: رێگەنادەین دەریای سوور ببێتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو

بابەتی دواتر

نرخی موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی 12 دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share