قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە، خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین. لە سەرەتای رێگاكەداین، بەڵام تێگەیشتن و پلانی باش هەیە بۆ گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیسنتاگرام دەڵێت، دەستخۆشی لە وەزیری كشتوكاڵ و هەموو ستافی وەزارەت دەكەم كە لەم چەند ساڵەدا بە گوڕوتین و ماندووبوونێكی زۆرەوە هەوڵیان داوە بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و ئێستاش خەریكە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونەكانیان دەچننەوە.

راشیگەیاند، دوای هەنار و هەنگوین و پەتاتە، ئێستا حكومەتی هەرێم سێویشی هەناردە كرد، بەهیوای بەرهەمی زیاتر و هەناردەی زۆرتر تا ئەوكاتەی كشتوكاڵ دەبێتە هۆكارێك بۆ فرەچەشن كردنی داهات.

بابەتی پێشتر

نەوزاد شێخ كامیل: لە ئەمساڵدا زیاتر لە 119 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە"

بابەتی دواتر

رێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share