نەوت زیاتر 11%ی نرخەکەی لەدەستدا

نرخی نەوت لە کاتی کردنەوەی بازاڕی نەوت دوێنێ هەینی بە دابەزین دەستیپێکرد و لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا 10 دۆلار نرخەکەی دابەزیوە، کە دەکاتە 11%ی نرخی پێشووی.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ مەترسییەکان لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی وڵاتانی جیهان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی دەگەڕێتەوە، هەروەها بڕیاری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپیک هۆکارێکی دیکەی دابەزینی زۆری نرخی نەوتە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 9.5 دۆلار دابەزیوە کە دەکاتە 11.55%ی نرخەکەی لە و بە 72.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 10.42 دۆلار دابەزیوە کە دەکاتە 13.6%ی نرخەکەی و بە 68.15 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەو دابەزینە زۆرەی نرخی نەوت تا داخستنی بازاڕی نەوت لە دوێنێ هەینیدا تۆماریکرد، گەورەترین شکانە لە نرخەکەیدا لەدوای مانگی نیسانی ساڵی 2020ـەوە.

پێشتر هەریەکە لە ئەمریکا و بەشێک لە گەورە بەکاربەرانی نەوت لە جیهاندا بڕیاری بەکارهێنانی نەوتی یەدەگی وڵاتەکانیان دا بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی نەوت، لەبەرامبەردا وڵاتانی ئۆپیک بڕیاری زیادنەکردنی بەرهەمهێنانیاندا.

ڕێکخراوی ئۆپیک پێیوایە ئەو هەنگاوە (بەكارهێنانی یەدەگ لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی دیكەوە) دەبێتەهۆی خستنەڕووی زۆری نەوت لەبەرامبەر خواست و لەچەند مانگی داهاتوودا هەڵاوسان لەبازاڕی نەوتدا دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا لێدوانێكی لۆكاشینكۆ لەبارەی وەرگرتنی كۆچبەران ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

چەند هۆکارێک ئەگەری دروستبوونی ئازار لە قاچەکاندا زیاددەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share