20یان لە پلەی وەزیردان.. عێراق 333 تۆمەتبار بەگەندەڵی لە دۆسیەی كارەبا دەداتە دادگا

20 كەس بە پلەی وەزیر بە تۆمەتی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا كراون

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، 333 تۆمەتبار بە گەندەڵی لە دۆسیەی كارەبا لە عێراق ڕەوانەی دادگا كراون كە لەنێوانیاندا 20 كەس بە پلەی وەزیر هەن.

جەمال محەمەداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 2ی كانونی دووەم وتی، لە لیستی تۆمەتبارانی ڕەوانەكراوی ئێستادا زیاتر لە 20 كەس بە پلەی وەزیری هەن.

وتیشی، “جگە لەو 20 تۆمەتبارە كە بەغیابی ڕەوانەكراون، لەنێو كۆی 333 ڕەوانەكراوەكەدا بۆ دادگا كەسانێك بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی هەن و ژمارەكەیان 27 تۆمەتبارە و سەرجەمیان تایبەتن بە وەزارەتی كارەبا”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، توێژەكەی دیكە كە پلەكەیان كەمترە لە بەڕێوبەری گشتی، ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 286 كەس، ئەوانیش بە غیابی ئاراستەی دادگا كراون. لەو نێوەندەدا كەفالەت بۆ 72یان كراوە كە لەنێوانیاندا دوو وەزیر و چوار بەڕێوبەری گشتی و 66 كەس لە پلە وەزیفییە نزمترەكان هەن.

ڕونیشیكردەوە، ئیدانەكردن لە دۆسیەكەدا تەنها چوار وەزیر و حەوت بەڕێوبەری گشتی لەكۆی 198 تۆمەتباری دۆسیەی گەندەڵی وەزارەتی كارەبا گرتووەتەوە.

بەپێی میدیاكان لە ساڵی 1990ەوە عێراق هیچ ڕۆژێكی بەخۆیەوە نەبینیووە كە تیایدا كارەبای بەردەوامی هەبووبێت، ئەمەش دوای ئەوەی زۆرینەی وێستگەكانی وزەی وڵات بەهۆی پڕۆسە سەربازییەكانی پەیوەندیدار بە داگیركردنی كوێت لەلایەن سوپای عێراقەوە توشی زەرەر هاتن.

دواتریش سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی ویستگەكان خرانەوە كار، بەڵام بەردەوام بەرهەمهێنانی كارەبا كەمتر بووە لە خواست لەسەری، بەتایبەت دوای ئەوەی ژمارەی دانیشتوان گەیشتە 40 ملیۆن كە دەكاتە نزیكەی دوو هێندەی ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 1990.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە سەیدسادق دوو برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

موچەی یاریزانانی چەندە؟ مان یونایتد لەدوای فێرگسۆنەوە یەکەمجارە دەگەڕێتەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هەرێم لە ڕاگەیاندنەكانەوە وەڵاممان دەداتەوە”‏
وەزیری نەوتی عێراق: داواكارییەكانمان لەبارەی نەوتی هەرێمەوە نەگۆڕن ‏

وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی حكومەتی فیدراڵی لەسەر داواكارییەكانیان لەبارەی ‏دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوت و پێشنیازەكانی دیكە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە…
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share