بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بە 131 هەزار دینار جێبەجێكرد

كەمێك لەمەوبەر بانكی ناوەندیی عێراق، خشتەی نوێی بەهای دۆلاری بڵاوكردەوە و فرۆشتنی دۆلاری بە 1310 دینار دیاریكردووە.

نووسراوی خشتەی نوێی بەهای دۆلار كە لە ئەمڕۆوە كاری پێدەكرێت رایگەیاندووە، پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی كارگێڕیی بانكی ناوەندی، بڕیاردرا لە 8/2/2023وە دۆلار بە نرخی نوێ بخرێتە بازاڕەوە.

خشتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بانكی ناوەندی هەر دۆلارێك بە 1300 دینار لە وەزارەتی دارایی یاخود هەر لایەنێكی دیكە دەكڕێت و بە 1310 دینار دەیفرۆشێت بە بانكەكان.

جەختیشدەكاتەوە كە دەبێت بانكەكان و دامەزراوە داراییەكان دۆلار بە 1320 دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشن و بەو جۆرەش 100 دۆلاری ئەمریكی بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکات لە نێوان بەغداد و هەرێمدا

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کارکردنی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراق بۆماوەی ساڵێک درێژکردەوە و داواش لە حکومەتی عێراق و هەرێم…
Total
0
Share