قادری حاجی عەلی کۆچی دوایی کرد

White art paper background for design your texture concept.

کەمێک پێش ئێستا، قادری حاجی عەلی، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای ماوەیەک لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم کۆچی دوایی کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بنەماڵەی قادری حاجی عەلی بڵاویانکردوە، “بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربوونەوەی نادادی (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، كە ( 2020/11/9 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا”.

دەقی ڕاگەیەنراوی بنەماڵەی قادری حاجی عەلی:

هاونیشتمانیانی بەڕێزی كوردستان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، كە ئەمڕۆ ( 2020/11/9 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
گیان لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیارو سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموان..

بنەماڵەی قادری حاجی عەلی
هاوڕێیانی قادری

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتی یەكێتی: كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی خەمێكی قوڵ و داخێكی سەختە

بابەتی دواتر

پرۆژەیاسایەک بۆ بەتاوان ناساندنی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام پێشكەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share