زانایان مریشكێكی دژە ئەنفلۆنزا بەرهەمدەهێنن

گۆڕانكاری لە جینەكانی مریشكدا دەكرێت بۆ ئەوەی تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە نەبێت، ئەمە دوایین بۆچوون و هەوڵی زانایانە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە ناو پەلەوەردا.

ماوەی چەند رۆژێكە لە ترسی زیاتر تەشەنەسەندنی ئەنفلۆنزای باڵندە، ژاپۆن و بەریتانیا هەزاران مریشكیان لەناوبردووە، تەنها بەریتانیا لە ساڵێكدا چوار ملیۆن مریشك لەناودەبات.

لە هەمان وڵات، زانایان سەرگەرمی تاقیكردنەوەیەكن بۆ ئەوەی لە رێگەی دەستكاریكردنی جینەكانی مریشكەوە، چیتر ئەو پەلەوەرە تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە نەبێت.

دكتۆر مایك ماكجەر دەڵێت، “تەكنیكە نوێیەكە بە جۆرێكە كە بەشێك لە ترشی ناوەكیی مریشك كە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ زیادكردن و بڵاوبوونەوەی بەكاریدەهێنێت، لادەبرێت و تا ئێستا تاقیكردنەوەكە لەسەر مریشك سەركەوتوو بووە.

دكتۆر مایك ماكجەر توێژەرە لە پەیمانگەی رۆزلین لە ئەدنبەرە، سەرپەرشتیی تیمی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەكانی كردووە و گەشبینە بەوەی لە ماوەی پێنج بۆ 10 ساڵی داهاتوودا، بتوانرێت مریشك والێبكرێت تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە نەبێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: دیموکراسیەت لەجیهاندا لە پاشەکشەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share