پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك دەستپێدەكاتەوە

ئەمڕۆ پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك بۆ ئەمڕۆ دەستپێدەكاتەوە و ژماردن و جیاكردنەوە بۆ 60 سندوق دەكرێت

عەلی عەباس وتەبێژی لقی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك لە رۆژی پێنجشەممە كۆتاییهات كە 56 سندوق تەواوكراون و ماوەتەوە 60 سندوق و كە ئەمڕۆ كارەكانی كۆمسیۆن دەستپێدەكاتەوە و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان ئامادەی پڕۆسەكە دەبن.

وتیشی، دەنگەگان لەگەڵ ئەلیكترۆنی وەك یەك بوون و هیچ گرفتێكی نەبووە و ئەمڕۆش بەهەمان شێوە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان ئامادەی پڕۆسەكە دەبن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 13 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
Total
0
Share