ئاگادارییەك لە كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكیان بۆ بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبا، ئەنجامدا و سزای كۆمەڵێك سەرپێچیكار درا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند تیمێكی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا و كۆكردنەوەی داهاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / رۆژئاوا، هەڵمەتێكیان بۆ بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبا ئەنجامدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەڵمەتەكەدا ژمارەیەك سەرپێچی دۆزرانەوە و بڕدران و سزای كۆمەڵێك سەرپێچیكار درا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژئاوا ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەش دەكاتەوە كە هاوبەشی كارەبایان نییە تا ئێستا بەزووترین كات هاوبەشيی كارەباكەن.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای سۆنی: فرۆشی PS5 گەیشتووەتە 50 ملیۆن دانە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەكشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خێرایی با زیاددەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share